ژینگه‌هه‌واڵ

قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی ئادارەوە تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەخایەنێت.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی، وەک سامانێکی گرنگی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دیاریکردنی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی بۆ ئەمساڵ، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی 20/3/2025 تاوەکوو 20/6/2025 و لە ڕێککەوتی 21/6/2025 وەرزی ڕاوەماسی ئاسی دەکرێتەوە.

 

بەگوێرەی بڕیارەکە، کە بە واژۆی ڕابەر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەرکراوە، ڕاوکردن بە “کارەبا و ماددە ژەهرەوییەکان و ماددە تەقەمەنییەکان و تۆڕی کون ورد) کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی بە‌کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕێگەپێنەدراو نییە.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، وادەی قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسی گۆڕانکاری تێدا کراوە لە 10/3/2025 بۆ 20/3/2025 .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button