هه‌واڵ

٤٩ گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی ٤٩ گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت، کە ئەندامی چەند تۆڕێکی بازرگانی نێودەوڵەتیین.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بڵاویکردەوە، ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لە ڕێککەوتی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تاکو ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە ١٧ چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ هەر سێ بنکەکانی دهۆك و سۆران و حاجی ئۆمەران، “توانرا ٤٩ گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن”.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماژەیدا، بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چالاکییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بریتین لە:

 

– هەشت کیلۆ و ١٢٩ گرام ماددەی تلیاک.

– دوو کیلۆگرام ماددەی هیرۆین.

– یەک کیلۆ و ٦٨١ گرام ماددەی کریستاڵ و بڕێکی دیکە لە ماددەی حەشیش و جامایکا.

– ٢٢٩ کیلۆ و ٥٠٠ گرام لە حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن و نزیکەی هەزار دەنکە حەب لە جۆرەکانی (ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین).

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕوونیکردووەتەوە، “ژمارەیەك لەم دەستگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی ٣ تۆڕی گەورە بازرگانی نێودەوڵەتیین و بەهۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاونەتەوە”.

“لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراونەتە بەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێ.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێك لە چالاکییەکان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئەنجامدراوە، کە تیایدا بڕی ١٦٠ کیلۆ گرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...