
دەقی ڕێنماییەکان لە خوارەوە هاتووە:
بەڕێزان هاووڵاتییانی خۆشەویست؛
بەهۆی شەپۆلی چڕی خۆڵبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تکایە ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکەن بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆتان:
١. تا دەکرێت لە ماڵەوە یان شوێنی کارتان بمێننەوە. ئەگەر ناچار بوون بچنە دەرەوە، ماوەی مانەوەتان لە دەرەوە کەم بکەنەوە.
٢. هەموو پەنجەرە و دەرگاکان دابخەن بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی خۆڵ.
٣. دەمامکی گونجاو بەکاربهێنن ئەگەر دەچنە دەرەوە.
٤. چاویلکەی پاراستن یان چاویلکەی خۆر بەکاربهێنن بۆ پاراستنی چاوەکانتان.
٥. بە زۆری ئاو بخۆنەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە.
٦. خۆتان بەدوور بگرن لە چالاکی جەستەیی قورس لە دەرەوە.
٧. ئەگەر ناچار بوون بە ئۆتۆمبێل بڕۆن، گڵۆپەکان هەڵبکەن، خێرایی کەم بکەنەوە و مەودای سەلامەت بپارێزن.
٨. ئاگاداری کەسانی بەتەمەن، نەخۆش و منداڵان بن.
٩. ئەگەر دەکرێت، پاککەرەوەی هەوا لە ماڵەوە بەکاربهێنن.
تکایە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی خۆتان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان