ئابووری
ئاراستەکان

ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی عێراق بە قاچاغ دەبردرێت

زێدپرێس

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای ئینێرجی ئینتیلێجنس، نەوتی بەرهەمهاتووی عێراق بۆ مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ سنووری ئۆپێکی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا داتا فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت وای پیشان نادەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەکان دەری دەخەن، ڕۆژانە عێراق ٤.٣٤٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا بەرهەمهێناوە، لە کاتێکدا سنووری ٤.٢٢ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی لە ئۆپێک بۆ دانراوە، ڕاگەیەنراوە فەرمییەکانی حکوومەتیش ئاماژە بە تەنیا ٤.١٣٨ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەدەن.

وەک ئینێرجی ئینتیلێجنس ڕوونی دەکاتەوە، ئاسایی زۆرترین بڕی بەرهەمهێنراوی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی بەسڕاوە دێت، کە ٣.٤٢٦ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی هەناردەکراو دەکات، لەپاڵ ٧٤٠ هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ.

 

ڕۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق بە قاچاغ دەبردرێت

 

ئاژانسەکە، ئاماژە بەوە دەکات، کە بەرهەمی نەوتی هەرێم ١٠٠ هەزار بەرمیلی پێکهێناوە، هەروەها ١٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە کەرکووکەوە بۆ ئوردن هەناردە کراوە، ١٦ هەزاریش لە گەیارەوە هەناردە کراوە. لەپاڵ ئەوانەدا ٢٠ هەزار بەرمیل گازی بەیاوەریش دەرهێنراوە و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیش قاچاخی پێوە کراوە.

سەبارەت بە نەوتی هەناردەکراو، عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تاکوو مانگی ئەیلوول، تێکڕای هەناردەکراو ڕۆژانە ٣.٤٩ ملیۆن بەرمیل بووە. بەدرێژایی ئەمساڵ، نەوتی بەسڕە نزیکەی ٩٥٪ نەوتی هەناردەکراوی پێکهێناوە.

 

ڕۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و ٢٠ هەزار بەرمیلیش بە تانکەر هەناردەی تورکیا دەکرێت

 

هەرچی هەرێمی کوردستانیشە، لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئادار، بڕی ٣٦٩ هەزار، ٤٣٠ هەزار و ٢٧٩ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی یەک لەدوای یەک لەڕێی بۆڕییە نەوتییەکانی جەیهانەوە هەناردە کردووە، کە تێکڕاکەی دەکاتە ٣٥٩ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ. دوای ئەوەش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە هەمان ڕێگە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای ناوبژی پاریس، لە ٢٥ی ئادار، بەتەواوی ڕاگیراوە. بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی، حکوومەتی هەرێمی نەوەستاندووە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لەڕێی تەنکەرەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ تا ئەیلوولی ٢٠٢٣، ڕۆژانە ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بە تەنکەر لە هەرێمەوە بەرەو تورکیا ڕۆیشتوون. ئەو بڕەش کەمتر بووەتەوە بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای هەناردەکراو بە هەمان ڕێگە لە ساڵانی ٢٠١٣ تاکوو ٢٠٢٢، جگە لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٨ نەبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...