هه‌واڵ

سێ کۆگای ئالیکی ئاژەڵ لە هەولێر سووتان

زێدپرێس

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە سێ کۆگای ئالیکی ئاژەڵ لە سنووری هەولێر کەوتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاگرێکی گەورە لە سێ کۆگای ئالیکی ئاژەڵ لە گوندی منارەی سنوری هەولێر کەوتەوە.

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەرگری شارستانی هەولێر، گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کردووە.

بە گوتەی موقەدەم کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاگرەکە لانیکەم چوار جار سەریهەڵداوەتەوە و دیسان کۆنتڕۆڵکراوەتەوە. ئەوە، بەهۆی سروشتی گڕگرتوویی ماددە ئالیکییەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لە ڕووداوەکە نەکەوتووەتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...