هه‌واڵ

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو بازرگان لە هەولێر بە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێککەوتی ٢ی ئاداری ٢٠٢٤، لەلایەن تیمەکانیان و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیی بازگەکان دەستیان بەسەر پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی دوو بازرگانە دەستگیرکراوەکە دەڵێ، ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوە بوون کە “یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...