هه‌واڵ

بەڕێوەبردنی ئەلقەیەکی گفتوگۆ لەبارەی گەنج و بەشداری سیاسییەوە

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٤، لە ئۆفیسی زێدپرێس، ئەلقەیەکی گفتوگۆ لەبارەی گەنج و بەشداری سیاسی لەلایەن (پەیڕەو ئەنوەر)ی نووسەرەوە، بەڕێوەبردرا.

پەیڕەو ئەنوەر، هەڵوەستەی لەسەر چەند لایەنێکی پێوەست بە بەشداری سیاسیی گەنجان کرد؛ کەناڵەکانی بەشداری سیاسی، دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەشداری گەنجان لە پڕۆسەی سیاسیدا و هاوکات شیکردنەوەی بایەخی بەشداری سیاسی گەنجان، بەتایبەت لە کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستاندا، کە گەنجان پێکهێنەرێکی گەورەن تێیدا.
گەنجانی بەشدار لە ئەلقەی گفتوگۆکە، پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر تەوەرەکان کرد. زیاتر سەرنج لەسەر بایەخی بەشداریکردن، کەناڵەکانی بەشداریکردن و ئاستەنگەکان کرایەوە.
بەشداری گەنجان لە پڕۆسەی سیاسییدا، پرسێکی گرنگ و پڕ بایەخە. لەماوەی داهاتوودا چەندین ئەلقەی دیکەی گفتوگۆ لەپێوەندی گەنج و بەشداری سیاسی لە زێدپرێس بەڕێوە دەبردرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...