هه‌واڵ

فەیسبووک و چەند تۆڕێکی دیکەی کۆمەڵایەتی تووشی گرفت بوون

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، مەسنجەر و ئینستاگرام تووشی گرفتی تەکنیکی بوونەتەوە و بەشداران ناتوانن بەکاریان بهێنن.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، مەسنجەر و ئینستاگرام تووشی کێشەی تەکنیکی بوون. هەرچەند تا ئێستا سەرچاوە و هۆکاری کێشەکە ڕوون نییە، بەڵام بەشدارانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆیان لەڕێگەی تۆڕەکانی دیکەی ئینتەرنێتەوە دەردەبڕن، بەو هۆیەوە کە کێشەکە جیهانییە.

بەشدارانی هەریەک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، کاتێک دەیانەوێت هەژمارەکانیان بکەنەوە، ڕێگەی چوونەناو هەژمارەکانیان نییە.

ماڵپەڕی (Downdetector) کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی تۆڕەکان دەکات، زیاتر لە سێ ملیۆن پچڕانی فەیسبووک و زیاتر لە ٤٧ هەزار ڕاپۆرتی پچڕانی لە ئینستاگرام تۆمارکردووە لە سەرانسەری جیهاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...