ههواڵ
وەزارەتی دارایی گەیشتنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەم ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، بڕی ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دوای گەیشتنی پارەکە، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ تا بەیانی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕابگەیەنێت.