هه‌واڵ

هۆشداری بە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەدرێت

دەستەی وەبەرهێنان نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکاتەوە، کە هەر گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە دەستەی وەبەرهێنان پەسندنەکرا بێت، بەنایاسایی دادەندرێت.

 

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە ١١٠٠ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر سەربە دەستەی وەبەرهێنان، کە لە ڕێککەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرکراوە، هەر گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان تۆمار و پەسندنەکرا بێت، بە پەسندنەکراو هەژمار دەکرێت.

لەوڕووەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری بە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەدات، هەر مامەڵەیەک لە دەرەوەی ڕێکار و ڕێنمایی ئاماژەبۆکراو، کە بریتییە لە تۆمارکردن و پەسندکردنی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان، لێپرسینەوەی یاسایی لە دژ دەگیرێتەبەر.

لەلایەکی دیکە، هەر ئەمڕۆ چوارشەم، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە ئاگادار دەکاتەوە، کە پاڵپشت بە ناوەڕۆکی نووسراوی ژمارە ١٢ی وەزارەتی داد لە ڕێککەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کڕین و فرۆشتن و هەر مامەڵەیەک بە زەویوزاری گشتی بەدەر لە یاسا قەدەغەیە و هەر نووسینگەیەک سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر خاوەنەکەی لەبەردەگیرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...