هەولێر؛ خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان، ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤، کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی پارێزگای هەولێر و ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچووە و تیایدا خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکراوە.
لە کۆبوونەوەکە، کە بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەشداری نەبەز عەبدولواحید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، قارەمان مەولوود سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکان و خۆران تەحسین سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچووە، بڕیادراوە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بەم شێوەیە بێت:
ئەو ڕۆژانەی دەوامی فەرمی هەیە:
لە کاتژمێر ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ تا ٩:٠٠ی بەیانی کارەبا دەدرێت.
ڕۆژانی پشوو (هەینی و شەممە و پشووەکانی دی):
لەگەڵ کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی، دەبێت مۆلیدەکان کار بکەن و کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، ئەم خشتەیە لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.