هه‌واڵ

سەرۆکی داواکاری گشتی کارگە و کۆگایەکی زەیت و ساس و سرکە بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆگا و کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک زەیت و ساس و سرکە دەکات.

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری ئاریان نورەدین داواکاری گشتی و ئەندامی دەستەی مافی گشتی، سەردانی کۆگا و کارگەکانی گرووپی (زێڕ)یان لە شاری هەولێر کردووە، “بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی کارکردنیان و پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکان و ڕێکارەکانی سەلامەتی”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسکراوە.

هەر لە ڕاگەیەنددراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی داواکاری گشتی “کۆگا و کارگەکان و بەشە جیاجیاکانی گرووپەکەی بەسەرکردەوە کە لە چەندەھا بەش پێک دێت بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی خۆراکی وەک: ڕوونی شل، ڕوونی پەیت، دۆشاوی تەماتە، مایۆنیز، ساس، خەل و سرکە، بابەتی پاقلەمەنییەکان… وهی تریش وهەروەها بەرهەمهێنانی ماددەی تری وەک شامپۆ و پاککەرەوە”.

هەر لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سەرۆکی داواکاری گشتی هەبوونی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی لەلایەن کارگەکەوە بە گرنگ زانیوە و “پێی باش بوو بیرۆکەی ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە لە گشت کارگەیەک پیادە بکرێ، و سەرۆکی داواکاری گشتی بە گشتی سەرنجی دا لە پیادەکردنی ڕێکار و مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی لە بەشەکانی ئەو گرووپە و جێبەجێکردن و ڕەچاوکردنیان بۆ یاسا و ڕێنماییەکان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...