هه‌واڵ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نیگەرانین لە بڕیاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بڕیارەکەی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانن.

 

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، “نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان”.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هەروەها ئاماژەی دا: “داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن. هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان”.

ئەو لێدوانەی ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button