هه‌واڵ

مەرگی ڕەئیسی و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی بە فەرمی ڕاگەیەندرا

گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی بە فەرمی ڕاگەیەندرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤، موحسین مەنسووری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، هەریەک لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوە، پارێزگاری تەورێز و ئیمام جومعەی تەورێز، لەگەڵ سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی تایبەتی سەرۆککۆمار و فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری، لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ یەکشەم، لەدوای کردنەوەی بەنداوێک، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بە هێلیکۆپتەرێک لە تەورێزەوە بۆ تاران گەڕایەوە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکە تووشی ڕووداوێک هات، کە میدیای فەرمی ئێران گوتی بەهۆی ناسەقامگری کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە و ڕاستەوخۆ دەیان تیمی فریاگوزاری دەستیان بەگەڕان بەدوای شوێنەواری هێلیکۆپتەرەکە و دەستنیشانکردنی چارەنووسی سەرۆککۆمار و شاندی یاوەری کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، تیمەکان گەیشتنە سەر هێلیکۆپتەرەکە و دەرکەوت سەرۆککۆمار و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...