هه‌واڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوری پارێزگاکان بەگشتی نمەباران و شەستەبارانی لەناکاو و دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.

 

بەگوێرەی بەشی پێشبینی کەشناسی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکان بە گشتی نمە باران و شەستە بارانی لە ناکاوی دەبێت.

کەشناسی پێشبینی کردووە، لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفربارینی کەم هەبێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، بڕی دابارینی زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە تریشقە و تەزرە دەبارێت.

پێشبینی دەکرێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو لە نێوان (٥-١٠)ملم باران لە سەنتەری پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکان (١٠-١٦)ملم باران ببارێت، بەڵام لە سنووری پاڕێزگای دهۆک پێشبینی بڕێکی زیاتر بارینی باران دەکرێت لە نێوان (١٥-٢٥)ملم.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پێنجشەم، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان  لە کاتەکانی بەیانیدا.

کەشناسی، پێشبینی دەکات،  لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە، بڕی دابارین مامناوەند بێت و لە ناوچەکانی تر بە گشتی ئەگەری نمە بارانی کورتخایەن هەیە و ئاسمانیش بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆوە زیاتر نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی وێستگەکانی تۆمارکردنی بڕی باران بارین، لەماوەی کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی دوێنێ تا ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، بڕی ١٥٩.٩ملم باران لە دهۆک باریوە، کە زۆرترین بڕی باران بارینە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...