هه‌واڵ

داوا لە سوودانی دەکرێت قەرەبووی زیانمەندانی لافاوەکەی هەرێم بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، بەگوێرەی تەرخانکراوی بودجە، قەرەبووی زیانمەندانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

 

خالید سەلیم ڕێکانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێگەی نووسراوێکی تایبەت کە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە، پاڵپشت بە ناوەڕۆکی یاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، کە تیایدا ٥٠٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ حاڵەتەکانی فریاگوزاری و کارەساتە سروشتییەکان، لەو ڕوانگەیەوە داوا دەکات سەرۆکوەزیران بڕیاربدات بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاو بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئەو داواکارییەکەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەکاتێکدا دێت، کە دوێنێ سێشەم، لە ئەنجامی ئەو شوپۆلی باران بارینەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەتایبەت لە دهۆک و زاخۆ.

سەرەڕای گیان لەدەستدانی سێ کەس لە ئەنجامی لافاوەکەی زاخۆ، سەدان خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیش زیانیان بەرکەوت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...