هه‌واڵ

دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

دامەزراندن بەگرێبەست لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا و دامەزراندنەکە پێوەستە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنوورەکەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی پڕکردنەوەی ژمارەیەک بۆشایی میلاکی پسپۆڕی و پاڵپشتیی پێکهاتە کارگێڕییەکانی سەر بە وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت لە سنووری پارێزگەکە، ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی هەڵدەستێت بە وەرگرتنی فۆرمی داواکارییی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەی گرێبەست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی دامەزراندنەکەدا، ٥٠٠ کەس لە هەموو چین و توێژەکان دادەمەزرێندرێن و دامەزراندنەکەش سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنورەکە دەگرێتەوە.

 

بەگوێرەی حکوومەتی هەرێم، دامەزراندنەکە بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەبێت:

 

١- پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لەئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.

٢- تەنیا دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن فۆرمی داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن.

٣- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆری لە فۆرمی داواکاری دامەزراندن هەڵبژێریت.

٤- پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.

٥- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.

 

پێشکەشکردنی داواکاری

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...