هه‌واڵ

لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ١٣٦ هاوپەیمانی و حزب و کاندیدی سەربەخۆ بەشدارن

زێدپرێس

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و حزب و کەسانەی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا بەشداری بکەن.

کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، کۆی ئەو هاوپەیمانی و لایەن و کەسانەی بڕیارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا بەشداری بکەن بەم شێوەیە دابەش کراون:

 

1- ژمارەی هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان ٣٨ هاوپەیمانێتی.

2- ژمارەی حزبە بەشداربووەکان بەبێ لایەنەکانی پێکهاتەکان ٢٨ لایەن.

3- ژمارەی حزبەکانی بەشدار بۆ پێکهاتەکان تەنیا ٨ لایەن.

4- ژمارەی حزبە بەشداربووەکان لە پێکهاتەکان ١٠ حزب.

٥- کۆی گشتی کاندیدەکان ٦٠٢٢ کەس.

6- ژمارەی کاندیدەکانی هاوپەیمانی ٤٢٢٣ کەس.

7- ژمارەی کاندیدەکانی حزبەکان ١٧٢٩ کەس.

8- ژمارەی کاندیدە سەربەخۆکان ٧٠ کەس.

9- ژمارەی کاندیدانی سەربەخۆ بۆ کورسی گشتی ٢٢.

10- ژمارەی کاندیدەکانی مەسیحی ١٦ کاندید.

11- ژمارەی کاندیدەکانی سابیئە ١٠ کاندید.

12- ژمارەی کاندیدەکانی کوردی فەیلی ١٣ کاندید.

13- ژمارەی کاندیدانی شەبەک ٥ کاندید.

14- ژمارەی کاندیدەکانی ئێزیدی ٤ کاندید.

15- ژمارەی کاندیدەکانی پێکهاتەکان ٤٨ کاندید.

16- سەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکان ١٣٦.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...