هه‌واڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە نزیکترین کاتدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان ڕادەگەیەنرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتووە، ڕایگەیاند، “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە” و دووپاتیشی دەکاتەوە کە “لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت”.

ڕوونکردنەوەکە لەکاتێکدا دێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ٣٢ وەزارەت و دامەزراوەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، بەڵام لە خشتەکەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی چەند دامەزراوەی دیکە نەهاتبوو، لەناویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و چەند دامەزراوەیەکی دیکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...