هه‌واڵ

وەزیری پەروەردە: پێش جەژن پارەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەر لە جەژن پارەی وانەبێژان دابەش دەکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زووترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت.

لێدوانەکەی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدا دێت، هەر ئەمڕۆ چوارشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر بەهاوکاری هەردوو تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق توانراوە “چارەسەرێکی گونجاو” بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابندرێت.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵدەدەن بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئازاری ٢٠٢٤ دابەش بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...