هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی سێ

وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ڕەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی و پاڵپشت بە نووسراوی دادگای فیدڕاڵی، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی کرد بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و شایستە داراییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و هەروەها شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون لەچوارچێوەی تەرخانکراوە داراییەکانی مانگی ئازاری ٢٠٢٤دا.

وەزارەتی دارایی عێراق هەر لەهەمان ڕاگەیەندراودا، دەڵێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی داتا و زانیارییە پێشکەشکراوەکان سەبارەت بە لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...