کەشوهەوا دەگۆڕێت و باران دەبارێت

زێدپرێس
ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاریگەری درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى تورکیا، لە درەنگانى شەوى سێشەم دەستپێدەکات و کاریگەرییەکە بۆ ڕۆژى چوارشەم زیاد دەبێت و باران بارین بەشێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند لەسەرجەمى ناوچەکە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
هەروەها، پێشبینی دەکرێت، پلەکانى گەرما بە نزیکەى (٤-٦) پلەی سیلیزى نزم ببنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، باسی لەوەش کردووە، کاریگەرى شەپۆڵەکە بە دوو قۆناغ دەبێت؛ قۆناغى یەکەم تا ڕۆژى پێنجشەم دەبێت، پاشان لە ڕۆژى هەینى لە کاتى نەگۆڕانى کەشەکە قۆناغى دووەم دەستپێدەکات و پێشبینى دابارین لەم قۆناغە زیاتر دەبێت.