هه‌واڵ

کۆمسیۆن مەرجەکانی دامەزراندن بۆ کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان ڕادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مەرجەکانی دامەزراندنی کارمەندنی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

بەگوێرەی مەرجەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ کارمەندی ڕۆژی دەنگدان پڕ دەکاتەوە، لەدایکبوونی ساڵانی ١٩٦٩ تا ٢٠٠٥ بێت و نابێت کەمترین بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتر بێت و هەروەها فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگەکان کە تەمەنیان لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت، دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

 

تەواوی مەرجەکانی کۆمسیۆن:

 

  • لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩-٢٠٠٥ بێت.
  • کەمترین بڕوانامە (بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن) نابێت لە ئامادەیی کەمتربێت.
  • فێرخوازانی سەرجەم قۆناغەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە خوێندن تیایاندا دوای تەواوکردنی ئامادەیی، بەو مەرجەی تەمەنی پێشکەشکار لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت
  • بۆ (دەرچوانی دانەمەزراو) کەمترین بڕوانامە (دبلۆم)ە، جگە لەو ناوەندی تۆمارانەی کێشەی کەمی کارمەندیان هەیە و پێشوەختە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێن، کە خاوەن بڕوانامەی ئامادەییش دەتوانن فۆڕمی بۆ پڕ بکەنەوە.
  • پێویستە پێشکەشکار (کارتی دەنگدانی بایۆمەتری) هەبێت.
  • پێویستە لە دانیشتووانی پارێزگاکە بێت.
  • دەبێت بۆ سنوری ناوەندی تۆمارکردنەکەی خۆی فۆڕم پڕ بکاتەوە.
  • نابێت پێشتر بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووبێت و لە پاداشتی کۆمسیۆن بێبەش کرابێت، یاخود لەوانە بێت کە دووجار یان زیاتر پەنجەمۆری کردووە، یاخود کارمەندی ئەو وێستگانە بووبێت کە پەنجەمۆری دووبارەی هەبووە.
  • نابێت لە خزم و نزیکانی پاڵێوراوانی (هەمان بازنەی هەڵبژاردن) بێت، وەک (باوک، دایک، کوڕ، برا، خوشک، هاوسەر، هاوژین، مام و خاڵ).
  • پێشکەشکار دەبێت بەڵێننامەیەکی دەستنووس پڕبکاتەوە و، بەڵێن بدات کە ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوە و دادگەری نایگرێتەوە و، حوکم نەدراوە بەکردنی تاوان و، یەکێک نییە لە ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و، نابێتە نوێنەری پارتە سیاسییە ڕکابەرەکان یان یەکێک لە چاودێرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕۆژی دەنگدان. دەبێت سەربەخۆبێت و پابەندبێت بە بنەماکانی ڕەفتاری ئامادەکراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە.

 

پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...