هه‌واڵ

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی شەممە، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق داندراوە و لەکاتی دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...