هه‌واڵ
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات.
کەمێک پێش ئێستا (٦ی نیسانی ٢٠٢٤) نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگی بکات.
هەر بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی، کە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ ده‌کات.