هه‌واڵ

بڕی ٤٣٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ئازار گەیشتە هەرێم

بڕی ٤٣٠ ملیار و ١٠٩ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤، بڕی ٤٣٠ ملیار و ١٠٩ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاندووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...