هه‌واڵ

بانکی بەغداد بەشداری لە پڕۆژەی “ھەژماری من” دەکات

دوای ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق  (CBI)، بانکی بەغداد دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پڕۆژەی “هەژماری من” دەکات.

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی بانکی بەغداد دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان کە پێشکەش دەکرێن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت. وەک یەکێک لەو بانکانەی کە زۆرترین لقی هەیە؛ بانکی بەغداد شەش لقی هەیە لە هەرێمی کوردستان.

بانکی بەغدا، یەکێکە لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی عێراق و یەکەمین بانکە لە عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنی پێدرا. بانکی ئوردنی کوەیتی، بانکێکی ئوردنییە و لە چەندین وڵاتی عەرەبی لقی هەیە.

حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، کە “پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییی ئەم مانگەدا، بانکی زیاتر بەشداری بکەن، ئەمەش بژاردەی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات و خزمەتگوزارییە داراییەکان بە شێوەیەکی گشتی فراوانتر دەکات”.

زیاتر دەڵێ: “هاوبەشییە بەهێزەکانی حکەومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بانکە بەشداربووەکان بووەتە هۆی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی”.

بەشداری بانکی بەغداد لە پڕۆژەی هەژماری من لەکاتێکدایە، کە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد (مصرف بغداد) و بانکی ئوردنی کوەیتی کرد بە سەرۆکایەتی ماجید ئەلساعدی سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد کۆبوویەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button