هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابییان دەدات

بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو قوتابییانەی بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای پشتگیری دەکەن، لە هەر ڕسووماتێک دەبەخشرێن.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (٧٨٤) لە ڕێککەوتی ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ کە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، جەخت لەسەر بەخشینی قوتابییان لە ڕسووماتی داواکردنی پشتگیری زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەتەوە.

گشتاندنەکەی وەزارەتەکە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (٨٦) کە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٦ بڕیاری دا بە بەخشینی ڕسووماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان دەرکراوە.

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووان مافی پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ بوون بە چاودێر لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە، بە مەرجێک ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردووە بڕوانامەکەیان لە (دیبلۆم) کەمتر نەبێت.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت داواکاری بۆ دامەزراندنەکە پێشکەش بکەیت؛

پێشکەشکردنی داواکاری

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...