هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی “بەئامانجگرتنی عەتا سەراوی” دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی “بەئامانجگرتنی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: “تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین”.

ئەوڕۆ هەینی، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراویدا تەقییەوە، بەڵام ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکدا دەڵێ: “لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم ڕووداوەوە بێت، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...