هه‌واڵ

وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕایدەگەیەنێت، لە بازاڕی دەرمانی چەند ناوچەیەک، دەستیان بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتووە و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە خۆیانی لێ بەدووربگرن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٨ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمەکانی چاودێریی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی KMCA لە میانی سەردانە مەیدانییەکانیان بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، دەستیان بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتووە بە ناوی “Duphaston” بە سێ ژمارە باچی (364935, 361984, 368563).

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس، دەرمانە ساختەکراوەکە بە هەمان باچی دەرمانە ڕەسەنەکە ساختەکراوە، بەڵام بەوە جیا دەکرێتەوە کە دەرمانە ڕەسەنەکە ستیکەری وەزارەتی تەندروستی بەسەرەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوا لە هەموو شوێنە دەرمانسازییەکان (کۆمپانیای دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان) دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە بکەن و خۆبەدووربگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر و دەڵێ: “بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن”.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات هاوکاری تیمەکانی چاودێریی دەرمان بکەن و لە ئەگەری بینینی هەر سەرپێچییەک و دەرمانێکی بێ ستیکەر پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی چاودێریی بازاڕی  KMCA؛ 07502356000.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...