هه‌واڵ

مقاوەمەی ئیسلامی: هێرشمانکردە سەر بنکەیەکی ئیسرائیل

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەک لە ئیسرائیل.

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەک لەناو خاکی ئیسرائیل و ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین.

گرووپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...