هه‌واڵ

کونسوڵخانەی ئەمریکا: یاسای کاری ڕاگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، داوا دەکات یاسای کاری ڕاگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی لە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن.

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ دیداری مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندی داکۆکیکاری ئازادیی ڕاگەیاندن و میدیای سەربەخۆ بڵاوکردەوە. دیدار و کۆبوونەوەکە کە سەرنووسەری زێدپرێس تێیدا ئامادە بوو، وەک کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا ئاماژەی بۆ کردووە: “دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی ئازادیی میدیا لە هەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی میدیا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و هەروەها پشتیوانییە بەردەوامەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ ڕاهێنانی ڕۆژنامەگەری باسیان لێوەکرا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە داکۆکیکردن لە ژینگەیەک کە تیایدا میدیا بتوانێت کاری خۆی بکات بەبێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و جیاکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی”.

هاوکات کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا هەر لەو ڕاگەیەندراوەیدا، داوا دەکات “یاسای کاری ڕاگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...