هه‌واڵ
ئاراستەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دیداری (زێدپرێس)دا

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی دیدارەکانی نێوان میدیاکاران و گوتەبێژانی وەزارەت و دامەزراوەکانی کوردستان، لە ئۆفیسی زێدپرێس لە شاری هەولێر، میوانداری هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

 

لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی زیاتر لە ٢٠ کەناڵی میدیایی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی ڕێکخراوەیی بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەکی جددی لە پێوەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری و میدیاکان کرا.

هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری، زۆر وردەکاری و زانیاری پێوەست بە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و پرسە داراییەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان خستنەڕوو، هەروەک وەڵامی پرسیارەکانی بەشدارانی دایەوە.

لە دیدارەکەدا کە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، گفتوگۆی جددی لە پێوەندی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و میدیاکاران کرا، جەخت لەسەر پێویستی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دروست و هەڵوەستەیش لەسەر بڵاوکردنەوەی ساختەهەواڵ و زانیاریی ناڕاست لە دۆسیە دارایی و ئابوورییەکاندا کرایەوە.

دیدارەکانی زێدپرێس بە ئامانجی پەرەپێدانی پێوەندییەکی ئەرێنی و باشتر لە نێوان میدیاکاران و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

ئێمە مەبەستمانە، پەرە بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکان بدەین، کە گوتەبێژ و بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن لە وەزارەت و دامەزراوەکان دەتوانن ڕۆڵی کارای تێدا بگێڕن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...