هه‌واڵ

بەریتانیا؛ پانێڵێک لەبارەی پرسی پەنابەرانەوە سازکرا

لە شاری بێرمینگهامیی بەریتانیا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی، پانێڵی ساڵی بۆ پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا ساز کرد.

 

نەبەز بازیانی شارەزا لە پرسی پەنابەران لە بەریتانیا بە زێدپرێسی ڕاگەیاند “تا دێت کێشە و ئاریشەکانی بەردەم پەناخوازان ڕوو لە زیادبوون دەکات، تایگەشتن لە هەنگاوە سەرەتاکانی پەنابەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان، لایەنێکی گرنگی پڕۆسەکەیە بە شێووەیەکی دروست”.

پانێڵەکە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبرانی کوردەوە ساز کرا و ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازانی کورد تێیدا ئامادەبوون و کۆمەڵێک کەسی شارەزا و یاسایی بانگهێشتکران بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە کەڵەکەبووەکانی پەناخوازانی کورد لە بەریتانیا، هاوکات ڕوونکردنەوەی پرسە ئاڵۆزەکانی ئەمڕۆی جیهانی پەنابەری و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

نەبەز بازیانی ئەوەشی گوت “لە کۆتایی پانێڵەکەدا پاش سەرنج و تێبینییەکان، هاوکات رێکخراوی ناوبراو داواکارینامەیەک و فۆڕمێکی بە واژۆی پەناخوازانەوە ئامادەکرد تا ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیداری بکات لەسەر چاوخشاندنەوە بە پرسی پەنابەران بە گشتی”.

نەبەز بازیانی بۆ زێدپرێس ئەوەشی باس کرد “گۆڕانکارییەکان لە پرسی پەنابەری بە خێرایی گوزەر دەکەن، حکوومەتی بەریتانیا پلانی هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا یەکەمین کاروانی پەناخوازان ڕەوانەی وڵاتی ڕواندا بکات، تا بەم هۆیەوە چیتر پەناخواز لەڕێگەی چوپە بەلەمەوە سنورە ئاوییەکانی بەریتانیا نەبەزێنێت، هاوکات کەیسێکی زۆری کەڵەکەبووی پەناخوازان کە مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە ٧٠ هەزار هێشتا بێوەڵام ماونەتەوە”.

حکوومەتەکەی ڕیشی سوناک دوو هەزار و ٢٠٠ ناوەندیان ئامادەکردووە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسی کەڵەکەبووی پەناخوازان، وەزارەتی دادیش ٢٥ دادگا، ١٥٠ دادوەر و ٢٠٠ ڕاوێژکار و پارێزەری دیاری کردووە، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگایی پەناخوازان.

وەک بازیانی گوتی، هەموو ئەمانە بوونەتە هۆکاری فشاری دەروونی و قەلەقی بۆ پەناخوازان و ئەرکی ڕێکخراوە کوردییەکانە کار لەسەر ڕۆشنکردنەوەی پلانەکانی داهاتوو بکەن و ڕوونکردنەوەی زیاتر پێشکەش بە پەناخوازانی کورد بکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...