هه‌واڵ

خەزعەلی: بوونی هیچ هێزێکی بیانی لە عێراق قبوڵ ناکەین

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، سەبارەت بە ئامادەیی هێزی بیانی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: “ئێمە هیچ هێزێکی دەرەکی قبوڵ ناکەین”.

 

خەزعەلی، لە میانی وتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا، ئەمڕۆ چوارشەم، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، “ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ڕەزامەندییەک لەسەر پرسی دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، نیشاندەری ئەوەیە کە ئەوانەی بانگەشەی پێویستی هەبوون و مانەوەیان دەکەن، نوێنەرایەتی هیچ کەس جگە لە خۆیان ناکەن”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “بڕیاری دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق حەتمییە و لەلایەن گەلی عێراق و حکوومەتەکەی و پەرلەمانەکەی و کوتلە بەرگریکارانەکەی وەرگیراوە و بەرگری ناگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “چەکەکانی مقاوەمە ئامادەن بۆ لێدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانە ئەگەر بە ڕێگەی دیپلۆماسی و سیاسی دوور نەخرێنەوە”.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، ئاماژەی دا: ” هەڵوێستی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و چوارچێوەی هەماهەنگی ڕوون و ئاشکرایە لە ڕەتکردنەوەی هەر ئامادەبوونێکی سەربازی بیانی لە خاکی عێراقدا”.

خەزعەلی کە جەختی لەسەر پێویستی “مقاوەمە” کردەوە، گوتی “سەرکەوتنی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن پێوەستە بە پشتڕاستکردنەوەی پرسی دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

زیاتر گوتی: “ئەو مەکینە میدیاییەی پاڵپشتی ئەمریکا دەکات دەستیکردووە بە زەقکردنەوەی مەترسی گەڕانەوەی داعش”، بەو مانایەی کە دەیەوێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی مەترسییەکانی داعشەوە، پێویستی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاساوبداتەوە.

“هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی کارتی ئابووری بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەدی نایەت و ئێمە ئامادە دەبین بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئامادەبوونێکی سەربازی بیانی لە وڵاتەکەماندا”، خەزعەلی وای گوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...