هه‌واڵ

دوکان؛ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ١٥ ئۆتۆمبێل نزیکەی ٢٠ قوربانی لێ کەوتەوە

لە شارۆچکەی دوکان بارهەڵگرێک خۆی بە ١٥ ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و لە ئەنجامدا نزیکەی ٢٠ کەس بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕائیدی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵا گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لە سەرەتای ڕووداوەکەدا ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی شارۆچکەی دوکاندا ١٥ کەس بریندارن و خۆشبەختانە تا ئێستا کەس گیانی لەدەست نەداوە”، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس ئاماری قوربانییەکان بۆ نزیکەی ٢٠ بریندار هەڵکشاوە و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، ژمارەکیان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گواستراونەتەوە.

بەگوتەی بەهمەن عەبدوڵا، ڕووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری فلات بووە، کە کۆنتێنەری لەسەر بووە و لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتووە، بارهەڵگرەکە پێش ئەوەی بگاتە بازگەی دوکان کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلدا و پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە دەڕوات و لەناو بازگەکە خۆی دەکێشێ بە ١٣ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناسمانە عەرەبە و خەڵکی بەغدایە و دوابەدوای ڕووداوەکەش تیمەکانی هاتوچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...