قایمقامیەتی سلێمانی: هەموو برنجی سلێمانی ڕووەکییە نەک پلاستیکی
زێدپرێس
ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هیوا ساڵح نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لێژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی درووستكردنی برنج له پلاستیك و درووستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو هاووڵاتییاندا، لێژنه‌كان به ڕه‌زامه‌ندی قایمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردووه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان.
گوتیشی: ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردووه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجام داوه و دەر‌كه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان برنجی ڕووه‌كیین.
هیوا ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قایمقامیه‌تی سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردووه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێن.
نوێنه‌رەكه‌ی ته‌ندروستی له لێژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی له ڕووی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، ڕووه‌كیین و له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیكی نییه و پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات.