ژینگه‌هه‌واڵ

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی توند و دروستبوونی لافاو دەکرێت

ناوەندەکانی کەشناسی، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند و دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوارشەم، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین”.

وەزارەتەکە لەو ڕوانگەیەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات “خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن”.

هەر ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی نیسان، بەشی پێشبینی کەشوهەوا سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، پێشبینی چالاکبوونی با و هەروەها بۆ بەیانی یەکشەم ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەشدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، بەڵام پێشبینی بارانبارینی لە ئەمڕۆ و بەیانی نەکردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...