هه‌واڵ

نوێنەری هەرێم بە جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرا

زێدپرێس

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەپێی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم ٣ی ئابی ٢٠٢٣، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، دیاریکردنی نوێنەری هەرێم لە کۆمپانیای سۆمۆ، بۆ ئەوەیە کە کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت.

لەو ڕوانگەیەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد.

دوای ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد سوودانی، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەست بەکاربوو.

پاڵپشت بە نووسراوی ژمارە ١٧٦٣ی ڕێککەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٣، کە ئیمزای فراس عەلی وەزیری نەوتی عێراقی بەسەرەوەیە، ڕەزامەندی لەسەر دەستبەکاربوونی حەمید شەنگالی لە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت و گازی عێراق- سۆمۆ جێگیر کراوە.

 

somo doc

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...