سەلاحەددین بەهائەددین: خۆزگە فەلەستینییە چەوساوەكان مافی كوژراو و دیلیان پێشێل نەدەكرد
زێدپرێس
سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەپەیامێکدا بەبۆنەی هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێ “خۆزگە ئیمانداران دڵنیادەبوون لەو ڕاستییەی كە ڕۆژی سەركەوتنیان هەر دێ!”.
زیاتر نووسیویەتی “خۆزگە فەلەستینییە چەوساوەكان لەكاتی سەركەوتندا سنوری یاسای شەرعی جەنگیان نەدەبەزاند و مافی كوژراو و دیلیان پێشێل نەدەكرد!”.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەیداوە “خۆزگە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ حسابی ئەوەیان دەكرد كە فشاری ستەمی حەفتا ساڵەی داگیركاری و كوشتار و گەمارۆی زایۆنیزمەكان لە تەقینەوەیەكی وەك ئەمڕۆدا زۆر چاوەڕوان نەكراو نییە.”
زیاتر دەڵێ “خۆزگە ئەوانەی داكۆكی لە ئاشتی دەكەن و دژی جەنگن، لەبیری ئەوەدابوونایە كە ئاشتی لەكاتی ستەمكاریدا زیللەت و نەشیاوە، ئاشتی لەزەمینەی دادگەری و ئازادی و یەكسانكاریدا بەجێیە و بەرهەمدار”.