هه‌واڵ

شارەوانیی سلێمانی: هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ و خاشاکی نییە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەنیا شارەوانی مافی کۆکردنەوەی داهاتی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە و هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، هاووڵاتییان بەگشتی و چێشخانە و ڕێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و پێشەنگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە و شارەوانییش تاکە لایەنە کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی، ڕوونی دەکاتەوە، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاریکراو، هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی داهاتی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی نییە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بە ژمارە (١٢٦)ی ساڵی (٢٠١٧) تایبەت بە کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ و خاشاک، وەک بەشی داهاتی شارەوانی یەکلاکراوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...