هه‌واڵ

لیستی مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان ڕادەستی سوودانی کرا

بەمەبەستی تەرخانیی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، لیستی مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان لەلایەن وەزیری پەروەردەوە ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤، د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

د. ئالان حەمەسەعید، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر “چەند پرسێکی گرنگی پەروەردەیی” گفتوگۆیان کردووە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیاندووە، سەبارەت بە تەرخانیی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان و لەو ڕووەیشەوە دەڵێ: “وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین”.

د. ئالان حەمەسەعید گوتیشی: “جەختمان کردەوە لەپشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە ڕێککەوتنی عێراق – چین کە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکی خۆی لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرلەنوێ نووسراوێکی دیکەمان پێشکەشکردن بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی”.

وەک وەزیری پەروەردە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی خوێندنی قوتابخانەکانی  فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن تیایاندا کراوە و لەوبارەیەوە “هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستانمان نیشاندا بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئەو قوتابخانانە”، وەزیری پەروەردە ئاماژەی دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...