هه‌واڵ

یەکەم داواکاری خەڵکی کفری جێبەجێ کرا

زێدپرێس-هەولێر

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، یەکەم داواکاری خەڵکی کفری جێبەجێ کرا و لە ماوەیەکی کەم زۆربەی داواکارییەکانی تریشیان جێبەجێ دەکرێن.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کێشەکانی شاری کفری، داوای چارەسەر و بەدواداچوونی خێرای کرد و بەڕێزیان مەبەستیەتی بە کەمترین کات ئەوەی لە توانای حکوومەت بێت، کێشەکان چارەسەر بکرێن”.

‎یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانی کفری بوو.

لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە ٦ی ساڵی ١٩٩٣، ڕەزامەندییان نیشان دا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە ١١٤٣ی ڕێککەوتی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ کە ئیمزای شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات سەبارەت بە داواکاری بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری و تیایدا جەخت لە ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە شارەوانی پلە دوو بۆ شارەوانی پلە یەک دەکاتەوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...