ژینگه‌هه‌واڵ

زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی مەدەنی داوای ڕاگرتنی کارگەکانی بەردهاڕین لە شاخی گوڵان دەکەن

زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی ژینگەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی، جەخت لە مەترسییەکانی کارگەکانی بەردهاڕین لە شاخی گوڵان لەسەر سروشت و ژینگەی ناوچەکە دەکەنەوە و لەو ڕوانگەیەوە داوای ڕاگرتنی کارەکانیان دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی بواری ژینگەیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە نامەیەکی کراوەدا، کە بەناونیشانی “تکایە شێواندنی سروشت و ژینگەی کوردستان ڕابگرن”، ئاڕاستەی هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی گەشتوگوزار، داواکاری گشتی و پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەیان کردووە، باس لەوە دەکەن، کە “بە بەرچاوی هەمووانەوە دەستکراوە بە شێواندن و وێرانکردنی ژینگەی سروشتیی ناوچەکە، داواکارین دەستبەجێ ئەو کارە ڕابگیرێت و سەرپێچیکاران سزا بدرێن”.

ڕێکخراوەکان دەڵێن، “ئێستا، دەستکراوە بە وێرانکردنی شاخی گوڵان کە بە سەدان درەختی بەتەمەنی سروشتی لەناوبردراون، هەروەها، هەوڵی وێرانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاریش دەدرێت بەناوی تونی بابا”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، چەند کارگەیەکی بەردهاڕین لە شاخی گوڵان کاردەکەن و ئەوەش نیگەرانی ڕێکخراوەکانی بواری ژینگەیی و چالاکانی مەدەنی لێ کەوتووەتەوە.

شاخی گوڵان، کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان، هەروەها بە ئەشکەوتی (کونەبا) دەناسرێتەوە، کە یەکێک لە ئەشکەوتە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستانە و سیمایەکی زیاتر گەشتاری بە ناوچەکە بەخشیوە.

ڕێکخراوەکان لەو نامەیەدا دەڵێن: “ئەم مەترسییانە تەنیا لە سنووری قەزای دەربەندیخان نییە، لە زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هەمان کێشە و گرفت و شێواندنی ژینگە بوونیان هەیە”.

ئەوان لە کۆتایی نامەکەدا، داوا دەکەن: “دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت بۆ لێپرسینەوە و بە دواداچوونی ئەو کێشەیە، ئەگەرنا بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێگەی یاسایی و چالاکی مەدەنی بگرینەبەر”.

 

ئەو ڕێکخراوانەی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە، پێکدێن لە:

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

ڕێکخراوی خۆڕسک بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ڕانیە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بازیان

ڕێکخراوی یەک دار بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی سروشت بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگە.

ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە

ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان

ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵان

ڕێکخراوی عێراقیە بۆ بوژاندنەوەی کشتوکاڵی

ڕێکخراوەکانی  بواری  جینۆساید

ڕێکخراوی سەوزە گەشە

ڕێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە

ڕیکخراوی لانەی مناڵانی کوردستان

ڕێکخراوی بەڕانان بۆ هاوکاری مرۆیی

ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی ئەمەک بۆ پرسی ئەنفال

ڕێكخراوا ڕۆشنگەر بۆ پیادەكرنا دیموكراسیەتێ

ئیبراهیم دێرگژنیکی چالاکوانی ژینگەیی دهۆک

ڕێکخراوا نوتر بو تەکنولوجیا و ڤەکۆلینان

هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

تۆڕی ئایکان کوردستان

ڕێکخراوی کوردستان بێ  جینۆساید

ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پەرێزان/ باڵەکایەتی

ڕێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی چڤاکی

هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە کوردستان

ڕێکخراوی جیهانی بێچەکی کیمیاوی و بایەلوجی.

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان

ڕێکخراوا ئاڤ یاکوردستانێ

ڕێکخراوی سروشتی کوردستان

ڕێباز کەمال غەریب، چالاکوان

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...