هه‌واڵ

لە هەولێر هاووڵاتییەک لەسەر “کێشەی کۆمەڵایەتی” کوژرا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، هاووڵاتییەک لەناو بازاڕی شاری هەولێر کوژرا و ئاسایشی شارەکەیش دەڵێ، بکوژەکە خۆی ڕادەست کردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، “لە ڕووداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتی (ئیدریس ئەسعەدۆک ساڵح) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە”.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە: “تۆمەتبارە بکوژەکە بەناوی (ع. س. ا)، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...