هه‌واڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەم، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە تاوتوێی چەند پرسێک بکات.

بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەیدا، “لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران، پرسی پەیوەندییەکان و دراوسێیەتی هاوبەش تاوتوێ دەکات”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “سەرۆکی هەرێمی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان دەچێتە تاران” و هەروەها دەڵێ: “باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لەبەرژەوەندیی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدایە”.

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، چاوی بە هەریەک لە عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و  محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکەوێت.

سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا بەشداریکردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی ئایینی و نەتەوەیی، یەکێک لە تەوەرەکان دەبێت لە دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئێران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...