هه‌واڵ

سزای ٧ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ڕەغدی کچی سەدام حوسێندا سەپێندرا

زێدپرێس

 

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، سزای ٧ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕەغدی کچە گەورەی سەدام حوسێندا سەپاند، بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە دادگای تاوانەکانی کەرخ دانیشتنی دادبینی لە دۆسیەی ڕەغد سەدام حوسێن کچی گەورەی سەدام حوسێن سەرۆک کۆماری لە سێدارەدراوی عێراق بەڕێوەچوو.

دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیارێکی (غیابی) لەسەر ڕەغد سەدام دەرکرد، بە ٧ ساڵ زیندانیکردن، بەگوێرەی مادەی ٩ لە یاسای ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠٠٦، پێوەست بە قەدەغەکردنی حزبی بەعس و چالاکییە دەمارگرژانە و تیرۆر و تەکفیرییەکان. لەو چوارچێوەیەدا، کچە گەورەکەی سەدام بە بڵاوکردنەوەی بیر و هزر و بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو تاوانبارکرا، لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لە ساڵی ٢٠٢١دا.

هەر بەپێی بڕیارەکەی دادگا، ڕاستەوخۆ فرمانی گرتن بۆ تاوانبار دەرکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...