ههواڵ
شەش بەنزینخانە لە هەولێر داخران
![Zed Press news زێدپرێس ههواڵ لە هەولێر پێدانی بەنزین کەم کرایەوە هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا دەتوانێت ٤٠ لیتر بەنزین بکڕێت و بەنزینخانەکانیش ئاگەدار دەکاتەوە، لە هەر سەرپێچییەک سزا دەدرێن.](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/08/Zed-Press-news-100-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە، شەش بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران.
ئەمڕۆ پێنجشەم، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نەبەز عەبدولواحید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ڕایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان، ٦ بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخراون و سزادران.
ڕوونیکردەوە، داخستنی ئەو ٦ بەنزینخانەیە، لە چوارچێوەی پشکنین و بەدواداچوونی لێژنەکان بووە بۆ ٥٢ بەنزینخانەی شارەکە، لەماوەی نێوان ٤ تا ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
بەگوێرەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەنزینخانە داخراوەکان پێکدێن لە:
– وێستگەی ئارام محەمەد
– وێستگەی خاڵە
– وێستگەی کروود ئۆیڵ
– وێستگەی کانی
– وێستگەی میر
– وێستگەی هیوا