ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و وه‌زیری ناوخۆ و شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، “هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی په‌یوه‌ندیی دێرین و مێژووییی نێوان كۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی كوردستانیان كرد”، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “ڕه‌ئیسی سوپاس و پێزانینی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاریكارییه‌ی پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشووری عێراق ده‌كات له كاتی تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمی كوردستاندا. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی پشتگیری و هاریكاریی ئێرانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد”.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا “داكۆكییان له پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.”
ئێوارەی دوێنێ یەکشەم، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.