ههواڵ
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات دابەش دەکرێت

رۆژی پێنجشەم، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەم، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێ، هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان کردەوە، کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگەدا سەرووی (٤٦) هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە ڕێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.